English | عربي

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بڕیارێكی عادل عەبدولمەهدی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە


وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بڕیارێكی عادل عەبدولمەهدی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

2019/09/16 | 17:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-لە راگەیەندراوێكدا، جەبار یاوەر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند،"تا ئێستا فەرمانی دیوانی له‌باره‌ی میكانیزم و ئه‌ركی تازه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ هاوبه‌شه‌‌كانمان پێنەگەشتوە".لەو راگەیەندراوەدا، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند،"دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه‌ زانرا كه‌ (  عادل عه‌بدولمه‌هدی ) سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ، فه‌رمانێكی دیوانی له‌باره‌ی میكانیزم و ئه‌ركی تازه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ هاوبه‌شه‌‌كان ده‌ركردوه‌.

تێدا ئاماژه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناو ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ كراوه‌". هه‌ر كاتێك له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بگات، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت و له‌ ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ده‌سه‌ڵاته‌كان و شێوازی كاری ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌و نوێنه‌رایه‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

ئەوەشخراوەتەرو،"به‌ڕای گشتیی و سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ راده‌گه‌ینین، له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ 23ی مانگی 6 له‌لایه‌ن وه‌فدی هه‌رێمه‌وه‌ داوای نوێنه‌رایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و فه‌رمانده‌ییه‌ كرا‌، ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تا ئێستا ئه‌و فه‌رمانه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێنه‌گه‌یشتوه".ئاماژە بەوەشكراوە،"هه‌ر كاتێك له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بگات، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت و له‌ ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ده‌سه‌ڵاته‌كان و شێوازی كاری ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌و نوێنه‌رایه‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت، دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌، ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی پێویسته‌، تا نوێنه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دیاری بكرێت". 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending