سلێمانی .. له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا هه‌زار و 990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
2020-07-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له سلێمانی هه‌زار و 990 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی، سه‌باح هه‌ورامی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له سلێمانی له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ژماره‌یان هه‌زار و 990 كه‌سه.
سه‌باح هه‌ورامی ئاشكراشیكردووه، له رۆژی 13ی ئایاره‌وه تا ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 857 تووشبووی ڤایرۆسه‌كه له سلێمانی چاكبوونه‌ته‌وه.