هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. گیانلەدەستدانی 100 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا

عێراق.. گیانلەدەستدانی 100 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا
عێراق.. گیانلەدەستدانی 100 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا

2020-07-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و 250 کەس و کۆی گشتیی تووشبووانیش بەو ڤایرۆسە، گەیشتووەتە 79 هەزار و 735 کەس.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و ٢٥٠ کەس و کۆی گشتیی تووشبووانیش بەو ڤایرۆسە، گەیشتووەتە ٧٩ هەزار و ٧٣٥ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە عێراق لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٢٩ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەروەها ١٠٠ كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە هەر لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٧٤ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە ٧٩ هەزار و ٧٣٥ كەس و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٢٥٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٦ هەزار و ٩٩٨ی دیكەش چاكبوونەتەوە.