هەواڵی کوردستان ئێستا

زیندانیانی چاكسازی گەورانی هەولێر مانیانگرتوه‌

زیندانیانی چاكسازی گەورانی هەولێر مانیانگرتوه‌
زیندانیانی چاكسازی گەورانی هەولێر مانیانگرتوه‌

2020-07-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

زیاتر لە 2 هەزار زیندانیانی چاكسازی گەورانی هەولێر لە دوێنێ‌ كاتژمێر یانزەوە مانگترنیان ئەنجامداووە.

یەكێك لە زیندانیانی ناو چاكسازیەكە بۆ سپێدە رایگەیاند، ئەوان دژی رێنەدان بە بییننی كەسوكاریان و جێبەجێنەكردنی لێبورینی گشتی مانگرنیان ئەنجام داووە، ئەو زیندانیە بو سپێدە ووتیشی، زیاتر لە شە مانگە رێگە نەدراوە ئەوان كەسوكاری خۆیان بیبینن، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەردانیكردنی زیندانیان لە هەرێم قەدەغەكراووە.

ئەو زیندانیانە، داواش دەكە پەرلەمانی كوردستان یاسای لێبوردنیگشتی هەواربكات و حكومەت ئەو یاسایە جێبەجێبكات، بە پێی قسەی ئەو زیندانیەی ناو چاكسازی گەوران، ژمارەی مانگرتووان زیاترە لە 2 هەوار زیندانی، و لە دوێنێ‌ كاتژمێر یانزەی بەیانیەوە مانیان لە خواردن و هەموو جۆرە چاَلاكیێكی تریان گرتووە، ووتیشی، هەندێك لە زیندانیان دەمی خۆیان دوریووە وەكو نارازیبوون لە سەر بارۆدووخی خۆیان، كە بەپێی قسەی خۆیان، لە بەر رێگە نەدان بە بینینی كەسوكاری خۆیان هەندێكیان تووشی كێشەی دەروونی بوون و هەندێكیشیان هەوڵی خۆكوشتنیان داووە.