هەواڵی کوردستان ئێستا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: "خۆشحاڵین بە کردنەوەی ئایاسۆفیا بەڕووی نوێژخوێناندا"

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: "خۆشحاڵین بە کردنەوەی ئایاسۆفیا بەڕووی نوێژخوێناندا"
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: "خۆشحاڵین بە کردنەوەی ئایاسۆفیا بەڕووی نوێژخوێناندا"

2020-07-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

"بڕیاردان لە بارەی ئایاسۆفیا پەیوەندی بە ناوخۆی تورکیاوە هەیە. ئەمە بابەتێکە کە دەبێت لە چوارچێوەی سەروەری تورکیا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس موسەوی لەبارەی بڕیاری دووبارە گۆڕینی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت، لێدوانی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دا.

موسەوی رایگەیاند: "ئێمەش خۆشحاڵ بووین بە بیستنی هەواڵی کرانەوەی مزگەوتی ئایاسۆفیا بەڕووی نوێژخوێناندا کە بووەتە هۆی دڵخۆشی گەلی تورکیا و موسڵمانانی جیهان".

ناوبراو لەبارەی کاردانەوەی هەندێک لە وڵاتانی جیهان بەرامبەر بڕیارەکە گوتی: "بڕیاردان لە بارەی ئایاسۆفیا پەیوەندی بە ناوخۆی تورکیاوە هەیە. ئەمە بابەتێکە کە دەبێت لە چوارچێوەی سەروەری تورکیا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت".