هەواڵی کوردستان ئێستا

بۆ پێدانی كاتی زیاتری كاره‌بای نیشتیمانی وێستگەی کارەبای خەبات بە گەڕدەخرێت

بۆ پێدانی كاتی زیاتری كاره‌بای نیشتیمانی  وێستگەی کارەبای خەبات بە گەڕدەخرێت
بۆ پێدانی كاتی زیاتری كاره‌بای نیشتیمانی وێستگەی کارەبای خەبات بە گەڕدەخرێت

2020-07-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، رێوڕەسمی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات بەڕێوەدەچێت

لە رابردوودا تیمێکی کۆریای باشوور بۆ بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای ھەڵمی خەبات سەردانی ھەولێریان کرد و بە دوو قۆناغ کاریان لەسەر وێستگەکە کردبوو.


بڕیارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ‌حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکوومەت، قوباد تاڵەبانی، لە رێوڕەسمێکدا وێستگەی کارەبای ھەڵمی خەبات بەگەڕبخات.

بڕی 40 ملیۆن دۆلار بۆ وێستگەکە تەرخانکراوە و لە رابردووشدا تیمێکی کۆریای باشوور بۆ بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای ھەڵمی خەبات سەردانی ھەولێریان کرد و، بە دوو قۆناغ کاریان لەسەر وێستگەکە کردبوو.

ھاوکات وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردبوو کە بە تەواوکردنی کارەکانی وێستگەکە، بڕی 150 مێگاوات کارەبا بۆ ھەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، کە ئەمەش سوودی بۆ زیادکردنی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا نیشتمانی هەیە.