هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی وادەی باران و بەفر بارینی راگەیاند

كەشناسی وادەی باران و بەفر بارینی راگەیاند
كەشناسی وادەی باران و بەفر بارینی راگەیاند

2020-01-03 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشوهەوا و پلەكانی گەرمی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سبەی باران و بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ لە هەولێر بەرزترین پلە 17 و نزمترین 5، سلێمانی بەرزترین پلە 14 و نزمترین 3، دهۆك بەرزترین پلە 13 و نزمترین 3، كەركوك بەرزترین پلە 19 و نزمترین 7 پلەی سیلیزییە.

پلەكانی گەرمای سبەی شەممە لە شارەكانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت؛ هەولێر بەرزترین پلە 15 و نزمترین 6، سلێمانی بەرزترین پلە 13 و نزمترین 4، دهۆك بەرزترین پلە 12 و نزمترین ٤، كەركوك بەرزترین پلە 18 و نزمترین 6 پلەی سیلیزییە.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/1131202081218519_1571033896379962_3332502190534164480_o