حەسەن روحانی: "توانیمان له‌ڕێگه‌ی پشتبه‌ستن به ئابوورییه‌ك كه په‌یوه‌ست نه‌بێت به نه‌وت وڵات به‌ڕێوه‌به‌رین"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی : "ئه‌مریكا ئامانجی ئه‌وه بووه له‌ڕێگه‌ی سزاكانه‌وه، ئابووریی وڵاته‌كه‌ی تێكبشكێنێت، به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه له‌ڕێگه‌ی پشتبه‌ستن به ئابوورییه‌ك كه په‌یوه‌ست نه‌بێت به نه‌وتەوە، وڵات به‌ڕێوه‌به‌رن"
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگەیاند کە ئه‌مریكا ئامانجی ئه‌وه بووه له‌ڕێگه‌ی سزاكانه‌وه، ئابووریی وڵاته‌كه‌ی تێكبشكێنێت، به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه له‌ڕێگه‌ی پشتبه‌ستن به ئابوورییه‌ك كه په‌یوه‌ست نه‌بێت به نه‌وتەوە، وڵات به‌ڕێوه‌به‌رن.
حه‌سه‌ن روحانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئابووریی كه له تارانی پایته‌خت سازكرا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر ئەو سزایانەی کە ئه‌مریكا بەسەر ئێران‌دا سەپاندوویەتی.
سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌وه كرد له‌و قه‌یرانی ئابوورییه‌ی كه رووی له وڵاته‌كه‌ی كردووه، پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك و به‌رهه‌مهێنه‌رانیان دابینكردووه و داوای كرد دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆنترۆڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ بكه‌ن و رێگه له هه‌ڵكشان و داكشانی ناپێویست بگرن.
سه‌ركۆماری ئێران، حەسەن روحانی سه‌باره‌ت به سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، گوتی: "به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌دا، نیشانده‌ری هێزی گه‌له له دژی ئه‌مریكا. له‌ڕێگه‌ی سه‌پاندنی سزاوه، ئه‌مریكا به ئومێد بوو ئابووریی ئێران تێكبشكێنێت. ئێمه توانیمان له‌ڕێگه‌ی پشتبه‌ستن به ئابوورییه‌ك كه په‌یوه‌ست نه‌بێت به نه‌وتەوە، وڵات به‌ڕێوه‌به‌رین. ئه‌مه بۆ ئێران سەر‌كه‌وتنێكی گه‌وره‌یه له جه‌نگی ئابوورییدا".