هەواڵی کوردستان ئێستا

لە بەریتانیا زیاتر لە 100 هەزار "کۆیلەی هاوچەرخ" هەیە"

لە بەریتانیا زیاتر لە 100 هەزار "کۆیلەی هاوچەرخ" هەیە"
لە بەریتانیا زیاتر لە 100 هەزار "کۆیلەی هاوچەرخ" هەیە"

2020-07-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپیده‌

 پێشبینی دەکرێت کە ژمارەی "کۆیلە هاوچەرخەکان" لە بەریتانیا زیاتر لە 100 هەزار کەس بێت.

کۆیلایەتی کە لەڕێی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانەوە قەدەغە کراوە، لە رۆژگاری ئەمڕۆدا بەشێوەیەکی نوێ دەردەکەوێت.

لە راپۆرتێکی ناوەندی دادی کۆمەڵایەتی (CSJ) بە ناونیشانی "کۆیلایەتی لە سەردەمی هاوچەرخدا" باس لەوە کراوە کە لە ئێستادا ئەم دیاردەیە لە بەریتانیا زۆر پەرەی سەندووە.

لە راپۆرتەکەدا "قاچاخچێتی بە مرۆڤ، بەزۆر کارپێکردن، لەشفرۆشی و بازرگانیکردن بە منداڵ" وەک کۆیلاەیەتی هاوچەرخ ناوبراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا پێنج هەزار و ١٤٤ تاوانی کۆیلایەتی هاوچەرخیان تۆمار کردوە، ئەم ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨ سەدا ٥١ زیادی کردوە، هەروەها لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ژمارەی کۆیلە هاوچەرخەکان لەسەدا ١١٩ زیادی کردووە.

لە راپۆرتەکەی (CSJ)دا راپرسییەکی تایبەت بە ئاستی هەستکردن بەم دیاردەیە لە بەریتانیا خراوەتەڕوو، سەدا ٦٨ی بەشداربووانی راپرسییەکە پێیان وابووە "کۆیلایەتی هاوچەرخ" گرنگترین کێشەیە کە دەبێت سیاسەتمەدارانی بەریتانیا چارەسەری بکەن.

تیشکیش خراوەتە سەر ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ئەگەری ئەوە هەیە قەیرانێکی ئابووری رووبدات و ئەمەش ببێتە هۆی زیابوونی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کۆیلایەتی هاوچەرخەوە.