English | عربي

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی دوو خاڵی گرنگی کاری وەزارەتەکە ئاشکرا دەکات


گوتەبێژی وەزارەتی دارایی دوو خاڵی گرنگی کاری وەزارەتەکە ئاشکرا دەکات

2019/09/22 | 15:25

(هەواڵ كوردستان)- یەکێکیان پەیوەندی بە مووچەوە هەیە

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند زانیارییەکی لەبارەی مووچە و چاکسازییە داراییەکانەوە ئاشکرا کرد.

 

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەوەی ئێستا ئەولەویەتی کاری وەزارەتی داراییە، دوو خاڵە“.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە خاڵی یەکەم پەیوەندی بە مووچەوە هەیە کە دەبێت لە کاتی خۆیدا و بە شێوەی مانگانە مووچە بە مووچەخۆران بدرێت.

خاڵی دووەمیش بریتییە لە چاکسازیی دارایی و ئیدارەدانی لە هەرێمی کوردستان.

 

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەروەها ڕای گەیاند، ئەوان ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ پرۆژە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی هەرێمی کوردستان و ”لێژنەیەك كاری تێدا دەكات، بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا ئامادەبێت“.

 

ڕوونیشی کردەوە، وەزارەتەکەی ئەو پلان و بەرنامانە جێبەجێ دەكات كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت، ”هەر شتێك لە داهاتوودا پەیوەندی بەو بابەتە هەبێت، ڕادەگەیەنرێت، بۆیە ئەو بابەتە پەیوەندی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending