هەواڵی کوردستان ئێستا

توشبویەکی کۆرۆنا دەمرێ و زیندو دەبێتەوە.

توشبویەکی کۆرۆنا دەمرێ و زیندو دەبێتەوە.
توشبویەکی کۆرۆنا دەمرێ و زیندو دەبێتەوە.

2020-07-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ابراهیم ساڵح - سەیدسادق

تەلیعە فایەق توشبویەکی کۆرۆنایە تەمەنی ٦٣ ساڵە، ماوەی دوازدە ڕۆژە لەنەحۆشخانەکانی شاری سلێمانیەو هاوڵاتیەکی شارەزووریە و خەڵکی گوندی خاک و خۆڵە دوای نیوکاتژمێر لەمردنی خوای گەورە دووبارە ژیانی پێ بەخشیەوە.

مامۆستا عەدنان کەیەکێکە لە کە سوکاری (تەلیعە فائیق ) بەدیجتاڵ میدیایی سپێدەی ڕاگەیاند :
پزیشکەکانی ئامۆژنم پێیان گوتین نەخۆشەکەتان دڵی لەلێدان کەوتوەو هەناسەی وەستاوە پاش هەڵگرتنی ئامێرەکانی هەناسەدان و پڕکردنەوەی بەڵگەنامەی نەخۆشخانە چاوەڕێبوین کە تەرمی ئامۆژنمان پێبدەنەوە ، بەڵام پاش چاوەڕوانی بۆ ماوەی بیست خولەک گوتمان بۆ وەستاون و چاوەڕێی چین تەرمەکەمان دەدەنەوە؟
یەکێک لە کارمەندانی نەخۆشخانە پێی گوتین ویستمان تەرمەکەتان بدەینەوە بەڵام هەستمانکرد هێشتا زیندوەو دووبار هەناسەدەدات بۆیە ئامێرەکانمان بۆ دانایەوە.

مامۆستا عەدنان دەڵێ :
ئامۆژنم ماوەی دوو ڕۆژە هیچ هەستێکی نەماوەو تەنها دڵی کاردەکات و هەناسەدەدات پزیشکەکانی پێمانیان گوتوە کە مێشکی لەکار کەوتوەودڵی کاردەکات و هەناسەی هەیە ئەمڕۆش بۆماوەی زیاتر لەنیوکاتژمێر دڵی و هەناسەیشی لەکار کەوتن بەڵام دواتر لێدانی دڵی و هەناسەدانی بۆ گەڕایەوە.