شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی گەرمیان دەکات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی گەرمیان دەکات و لەڕه‌وشی تەندروستیی ئەو دەڤەرە دەکۆڵێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە شاندەکە، کە لە ئەندامانی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمان پێکهاتووه، سەردانی دەڤەری گەرمیان بکه‌ن.
شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان کۆدەبنەوە و تاوتوێی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەو دەڤەرە دەکات.
هه‌روه‌ها بڕیارە شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان سەردانی خاڵی سنووریی پەروێزخان بکات و بەدواداچوون بۆ رێککارە خۆپارێزییەکان لەو دەروازە سنوورییە، بکه‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شانده‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه دێت چاڵاكوانان و رێكخراوه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه چه‌ندین جار داوای یارمه‌تی و به‌ده‌مه‌وه هاتنی لیژنه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تیان كردووه به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی ته‌ندروستی گه‌رمیان كه به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ر ده‌بێت .