English | عربي

نرخی زێڕ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەنداو دادەبەزێت


نرخی زێڕ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەنداو دادەبەزێت

2019/09/23 | 16:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان -    بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا وچین     و گرژی و ئاڵۆزیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرێژەیەکی بەرچاو کەمبوەوە. بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، ئەمرۆ نرخی زێر بە رێژەیەکی کەم دابەزی بەڵام هێشتا نرخەکەی لەئاستی هەفتەدا بە بەرزی ماوەتەوە. ئەم نرخەش زۆر نزیکە لەبەرزترین نرخی هەفتەئەمڕۆ دوشەممە نرخی یەک ئۆنس زێڕ بە 1514.44 دۆلار فرۆشرا، واتا بەڕێژەی %0.2 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەم نرخەش زۆر نزیکە لەبەرزترین نرخی هەفتە کە لە رۆژی هەینیدا گەیشتە 1516.81 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک.لەلایەکی دیکەوە، نرخی زێری ئەمریکی بەڕێژەی %0.5 بەرز بوەوە، نرخی یەک ئۆنی بە 1521.90 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.نرخی زێر بەرزە، بەهۆی کاریگەری مەترسیەکانی ناوچەی کەنداولەم بارەیەوە هاوی لی، ئابوریناسێکی بانکی SBS، رایگەیاند،  نرخی زێر بەرزە، بەهۆی کاریگەری مەترسیەکانی ناوچەی کەنداو، کە بەهۆی هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیەوە دروست بوە.وتیشی، رەتکردنەوەی رێکەتننامەی بازرگانی لەگەڵ چین لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، وایکردوە سەرەنجەکان لەسەر زێڕ چڕتربێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending