English | عربي

بەشیر حەداد: شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت


بەشیر حەداد: شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت

2019/09/24 | 20:50

(هەواڵ كوردستان)-  

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی ڕابردووی جووتیارانی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەکی خستە ڕوو.

د.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاندووە، "له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عادل عەبدولمەهدى، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنیدا به‌پێی خشته‌یه‌ك و تا كۆتایی ئه‌مساڵ پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان خه‌رج بکات".

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە سه‌رۆك وه‌زیران داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ خشته‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاماده‌ بكات.

ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كاتێكدایه‌، کە وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌نیازه‌ سه‌ردانی بەغدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بكرێت و شایستە داراییەکانی ساڵانی 2014، 2015 و 2016 جووتیارانی هەرێمی کوردستان خه‌رج بكات، کە بڕەکەی 557 ملیار دینارە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending