تاسه نایاساییه‌كانى گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێر لاده‌بردرێن
2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: باس‌نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی 4ى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، په‌رژین و تاسه نایاساییه‌كانى گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێر لابردران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی 4ى هه‌ولێر، به هاوكاریی پۆلیسى شاره‌وانی، ئه‌و په‌رژین و تاسه نایاساییانه‌ى لابرد، كه‌به‌شێوه‌ى سه‌رپێچى له گه‌ڕه‌كى كارێزان دروست كرابوون.
دوێنێ له هه‌ولێر به مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى سه‌رپێچى، كۆمه‌ڵێك فسفۆر و به‌ربه‌ستى سه‌ر شه‌قام لابردران.