له هه‌ولێر کەسێك بە بڕێك پارەی ساختەوە دەستگیر کرا
2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: باس‌نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه‌سێك به بڕێك پاره‌ى ساخته‌وه ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "کارمەندانی پۆلیسى شاره‌وانیى هەولێر، توانییان كه‌سێك كه بە ڕەگەز عه‌رەبه، دەستگیرى بكەن، كه بڕى پارەى 690 هه‌زار دینار و 200 دۆلارى ساختەى لابووە".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئه‌و كه‌سه کرایەوە و ڕەوانەی دادگا کرا.