English | عربي

وەزیری پێشمەرگە: له پڕۆسەی باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بەردەوامین


وەزیری پێشمەرگە: له پڕۆسەی باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بەردەوامین

2019/09/25 | 13:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، لە ئێستادا هەنگاو بە هەنگاو لە پڕۆسەی باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بەردەوامن.لە ئێستادا هەنگاو بە هەنگاو لە پڕۆسەی باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بەردەوامین 

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی پێشمەرگە رایگەیاند، "لە ئێستادا هەنگاو بە هەنگاو لە پڕۆسەی باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بەردەوامین و هەوڵدەدەین ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەکە نەهێڵین".بۆ گەیشتن بە راستەڕێگەی پرسی خۆڕێکخستنەوە  پێویستیمان  بە کۆدەنگی و تێگەیشتنی نیشتیمانیانەی هاوبەش هەیە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ گەیشتن بە راستەڕێگەی پرسی خۆڕێکخستنەوە  پێویستیمان  بە کۆدەنگی و تێگەیشتنی نیشتیمانیانەی هاوبەش هەیە".بەپێی راگەیەندراوێ کۆبونەوە، لە کۆتاییدا تاوتوێی جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی چەکدارانی داعش لە ناوچە جیا جیاکان کراوە و هەموان هاوڕابون لەسەر بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و بیری توند ڕەوانە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending