English | عربي

وه‌زیری خوێندنی باڵا: هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خوێندن له‌ زانكۆكان


وه‌زیری خوێندنی باڵا: هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خوێندن له‌ زانكۆكان

2019/09/26 | 15:10

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر دەزگای ناوەندی هەڵسەنگاندن و متمانە بەخشینی ئەڵمانی ناسراو بە زێڤا متمانەی نێودەوڵەتی به‌خشیه‌ دو پرۆگرامی زانكۆی تیشك، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش دوپاتیكرده‌وه، هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خوێندن له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "خۆشحاڵم کە هەردو پڕۆگرامی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیارییەکان لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک لەلایەن دەزگای ناوەندیی هەڵسەنگاندن و متمانە بەخشینی ئەڵمانی ناسراو بە زێڤا متمانەی نێودەوڵەتی وەدەگرن".کۆبونەوەى ئەمڕۆمان پێمان دەڵێت دەبێت بەردەوام بین و هەوڵى زیاتر بدەین بۆ بەرزکردنەوەى کوالێتى خوێندن

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆبونەوەى ئەمڕۆمان پێمان دەڵێت دەبێت بەردەوام بین و هەوڵى زیاتر بدەین بۆ بەرزکردنەوەى کوالێتى خوێندن، هیوادارام ئەم هەنگاوە دەستپێکێکى نوێ بێت بۆ ئەوەى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان بە حکومى و تایبەت لەسەر ئەم ڕێچکەیە بڕۆن و متمانەى نێودەوڵەتى بەدەست بهێنن".ئەگەر بمانەوێت ئایندەی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمەکەمان زامن بکەین، دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر لە بەرزکردنەوەی ئاست و کواڵیتی خوێندنی زانکۆکانمان بکەین

 

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشى، "ئەگەر بمانەوێت ئایندەی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمەکەمان زامن بکەین، دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر لە بەرزکردنەوەی ئاست و کواڵیتی خوێندنی زانکۆکانمان بکەین، بیگومان دەبێت هەردو کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لەم بوارەدا هاوکار و هەماهەنگ بن".ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی شاڕێی گەیشتنە بەم ئامانجانە، چونکە بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتی مانای بنیادنان و پەرەپێدانی کەلتور و بنەماکانی کواڵیتییە لەبەر ڕۆشنایی رۆشنایی ستاندارد و پێوەری زانستی نێودەوڵەتی و دەبێتە هۆی فراوانکردنی زیاتری ره‌هه‌ندی نێودەوڵەتی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending