كەلار... سبه‌ینێ له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌وامى فه‌رمییه
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار ڕایگەیاند سبه‌ینێ شەممە له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایەتیى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار ده‌وامى فه‌رمییه و ڕۆژی پشووەكە تەنها بۆ فەرمانبەرانە.
عه‌داله‌ت له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ى كه‌لار له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، ڕایگه‌یاندووه "سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه سبه‌ینێ شه‌ممه له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌وامى فه‌رمییه".
گوتیشی "بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام، پشتمان به ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ستووه كه ده‌ڵێ 4/1/2019 له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌وام ده‌ست پێده‌كاته‌وه، ئەمەش به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له 7/1/2019 ده‌ستپێده‌كات".
ئەوەشی ڕوون كرده‌وه كە له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕۆژانى شه‌ممه بۆ فه‌رمانبه‌رانى دیوانى په‌روه‌رده‌كان پشووه، ده‌وامى سبه‌ینێ فه‌رمانبه‌ران ناگرێته‌وه.