English | عربي

پارتی و یه‌كێتی: دۆخی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی نیه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هەرێم لیستی "هاوپەیمانی کوردستانی" دروستدەکەن


پارتی و یه‌كێتی: دۆخی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی نیه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هەرێم لیستی

2019/09/28 | 14:50

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر نۆ حزب و لایه‌نه‌ سیاسی هەرێمی كوردستان رێکكه‌وتن به‌ یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بكه‌ن، پارتی و یه‌كێتیش داوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن.لایەنە کوردستانییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بۆ بڕیاردان لەبارەی دروستکردنی لیستێکی هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ئاستی مەکتەبی سیاسی و ژوری هەڵبژاردن کۆبونەوە، دوای کۆبونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.هه‌مو لایه‌ك رێكه‌وتوین به‌ هاوبه‌شی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ین له‌و ناوچانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له‌و ناوچانه‌ به‌ فیرۆنه‌چێت

 

كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆنگرەکەدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ حزبه‌ كوردستانیه‌كان كۆبوینه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی یه‌ك لیستی كوردی له‌ ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 كه‌ بریتین له‌ موسڵ، كه‌ركوك، دیاله‌، سه‌ڵاحه‌دین، هه‌مو لایه‌ك رێكه‌وتوین به‌ هاوبه‌شی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ین له‌و ناوچانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له‌و ناوچانه‌ به‌ فیرۆنه‌چێت".ئاماژەی بەوەشکرد، كۆبونه‌وه‌كه‌ش كۆبونه‌وه‌یه‌كی باش بو هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه‌كان رێكه‌وتن.بارودۆخی كه‌ركوك نائاساییه‌ و ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن ئاسایی بكرێته‌وه‌، سوپا له‌ ناو شار بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و پۆلیسی ئیتیحادی شوێنیان بگرێته‌وه‌

 

كاكه‌مین نه‌جار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بارودۆخی كه‌ركوك نائاساییه‌ و ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن ئاسایی بكرێته‌وه‌، سوپا له‌ ناو شار بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و پۆلیسی ئیتیحادی شوێنیان بگرێته‌وه‌، هه‌ر كاتێك بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ ئاسایی كرانه‌وه‌ باره‌گاكانی پارتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌.هاوکات سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە کۆنگرەدا رایگه‌یاند، یاسای هه‌ڵبژاردنی ژماره‌ 14ی ساڵی 2019، یاسایه‌كه‌ كێشه‌ و گرفتی یاسایی هه‌یه‌ و به‌جۆرێك كراوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای كوردستانیان ئه‌و پارێزگایانه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و كوردسی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان.رونیشیکردەوە، "ئه‌و یاسایه‌ له‌ خزمه‌ت گروپی بچوك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد به‌ فیڕۆ نه‌چێت هه‌مو لایه‌نه‌كان رێكه‌وتوین و بڕیارماندا یه‌ك لیستمان هه‌بێت و پێكه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین".ئه‌و لیسته‌ كراوه‌یه‌ و هه‌مو گروپ و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان كه‌ ئاره‌زوده‌كه‌ن به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازیان لێده‌كه‌ین

 

پیرە وتیشی، "ئه‌و لیسته‌ كراوه‌یه‌ و هه‌مو گروپ و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان كه‌ ئاره‌زوده‌كه‌ن به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازیان لێده‌كه‌ین".ئەوەشی خستەڕو، بارودۆخی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان نائاساییه‌ و پێویستیان به‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ هه‌یه‌، پشتیوانی له‌و تانانه‌ی له‌و یاسایه‌ دراوه‌، داوای ئاسیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كیه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌ پێی یاساكانی هه‌ڵبژاردن به‌شداری بكه‌ن له‌ هه‌ڵه‌تی هه‌ڵبژاردن و رۆژی هه‌ڵبژاردن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending