سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
2020-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/1/3 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە سەر هێورکردنەوە دۆخی ناوچەکە و نەهێشتنی گرژی و دانبەخۆداگرتن و بەردەوامبوونی دایەلۆگ کرایەوە.