English | عربي

ژمارەی موسڵمانانی جیهان دەگاتە سێ ملیار كەس


ژمارەی موسڵمانانی جیهان دەگاتە سێ ملیار كەس

2019/09/29 | 22:10

(هەواڵ كوردستان)-

بە پێی ناوەندی لێکۆڵینەوەی PEWی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠٦٠دا، رێژەی شوێنکەوتووانی ئاینی کریستیان دەگاتە ٣ ملیار و ٥٤ ملیۆن كەس، ڕێژەی موسڵمانانیش دەگاتە نزیکەی سێ ملیار.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی PEWی جیهانی ئامارێكی نوێی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە كە ڕێژەی موسڵمانانی جیهان لە داهاتوودا زیاد دەكات.

بە پێی ئامارەكە، لە ساڵی ٢٠٦٠دا، ڕێژەی كریستیانەكانی جیهان دەبێتە ٣.٠٥٤ ملیار كەس، ڕێژەی موسڵمانیش دەگاتە ٢.٩٧٨ ملیار كەس.

هەروەها ڕێژەی هیندۆس لە جیهاندا دەگاتە ١.٣٩٢ ملیار كەس.

هەمان ئاماری پێشبینیكراو ئاماژەی بەوە داوە تا ساڵی ٢٠٦٠، ڕێژەی بێباوەڕەكان لە جیهاندا دەگاتە ١.٢٠٢ ملیار كەس، هەروەها ژمارەی بوداییەكان دەگاتە ٤٦١ ملیۆن كەس، ڕێژەی باوەڕدارانی ئاینە میللیەكانیش ٤٤٠ ملیۆن و ڕێژەی باوەڕدارانی جوولەكەش ١٦.٣ ملیۆن كەس.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending