English | عربي

پارتی کاندیدانی خۆی بۆ بریکاری وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان دیاری دەکا


پارتی کاندیدانی خۆی بۆ بریکاری وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان دیاری دەکا

2019/09/30 | 10:45

(هەواڵ كوردستان)- بەرپرسێکی پارتی: پێشبینی دەکەم تا ١٠ ڕۆژی دیکە ناوەکان رابگەیەندرێت 

پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدی خۆی بۆ پۆستەکانی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان دیاری دەکات.

 

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ھەفتەی داھاتوو، پارتی پشکەکانی خۆی لە کابینەی نۆیەم دیاری دەکات و ناوی کاندیدەکان پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پۆستەکانی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان.

 

لەمبارەیەشەوە بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەر لایەنێكی سیاسی دەزانێت لە بریكاری وەزارەت، بەڕێوەبەرە گشتییەكان و ڕاوێژكارەكان چی بەر كەوتووە، هاوكات پێیان گوتراوە کە لە ماوەیەكی دیاریكراودا كاندیدەكانیان بە گوێرەی ئەو تایبەتمەندییانەی دانراون، بنێرن".

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پێشبینی دەکرێت تا ١٠ ڕۆژی دیکە، ناوەکان ڕابگەیەندرێت.

 

بەپێ زانیارییەکانی (باسنیوز) بەپێی رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارتی لە زیاتر لە ٦٠ پۆستی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بەردەکەوێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending