21 ى 12 ى 2019 كۆنگره‌ی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بڕیاریدا رێكه‌وتى 21 ى 12 ى 2019، كۆنگره به‌ڕێوه‌بچێت. نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 5 ى 12 ى 2019، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى له شارى سلێمانى بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى كاتى ئه‌نجامدانى كۆنگره كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى بڕیاریدا رێكه‌وتى 9 ى 12 ى 2019 كۆنفڕانسى مه‌ڵبه‌نده‌كان و 21 ى ئه‌م مانگه‌ش كۆنگره‌ى چواره‌م به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى پاش ئه‌وه‌دێت، به‌شێكى به‌رچاو له جه‌ماوه‌ر و كادیرانى یه‌كێتیى به چه‌ندین شێوازى جیاجیا داوایان كرد پێش كۆتاییهاتنى ئه‌مساڵ كۆنگره به‌ڕێوه‌بچێت.