هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت

كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت
كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت

2020-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی كات باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 12 و سلێمانی 11 و دھۆك 10 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.