هەواڵی کوردستان ئێستا

هەنگاو: لاوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

هەنگاو: لاوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا
هەنگاو: لاوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

2020-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، لاوێکی کوردی خەڵکی دێولان کە بە مەبەستی چون بۆ هەرێمی کوردستان چوبوە سنورەکانی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللەو کوژراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە،  یەکی ئەم مانگە، لاوێکی خەڵکی گوندی سیس-ی سەر بە شاری دێولان لە پارێزگای سنە بە ناوی نادر کەریمی، لەکاتی ڕۆشتن بۆ هەرێمی کوردستان و  "لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە".

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەریمی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی راگەیاندوە، نادر لە کاتی چون  بۆ هەرێمی کوردستان و لە سنورەکانی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "نادر کەریمی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بوە و دوای گەڕانەوە بۆ ماوەی چەند مانگ دەستبەسەر کرابو".

رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی نادر کەریمی ڕۆژی پێنجشەممەی رابردو لە گوندەکەی خۆیان گوندی سیس بەڕێوەچوە.