كورد لەسەر پرسە سیاسییەكان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست دەبێت
2020-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بابەتە هەنووكەییەكانی وڵات كۆدەبێتەوە و، كوردیش بڕیاری یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی لەسەر پرسەكان داوە.
د. ڤیان سەبری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا، لەسەر پرسە هەنووكەییەكانی عێراق و پێشڤەچوونە سیاسییەكان، یەك هەڵوێست دەبێت".
سەبری دەشڵێت: "ئەم یەكدەنگی و یەكهەڵوێستییەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان، ڕەنگدانەوەی لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەبێت، هەروەها دەبێتە دەرفەتێكیش بۆ سەركردەكانی كوردستان و كاری زیاتری پێكەوەیی".
هێدی كاكەیی