هەواڵی کوردستان ئێستا

لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی ڕاپۆرتی پرۆژەیاسای چاکسازی کۆ دەبێتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی ڕاپۆرتی پرۆژەیاسای چاکسازی کۆ دەبێتەوە
لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی ڕاپۆرتی پرۆژەیاسای چاکسازی کۆ دەبێتەوە

2020-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی یەکشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی کۆ ببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سبەی یەکشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ئامادەکاریی راپۆرتی لیژنەکە لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی کۆ ببێتەوە.

لیژنەی دارایی چەندین کۆبوونەوەی لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی ئەنجام داوە و بە تەواوبوونی راپۆرتی لیژنەی دارایی، سەرۆکایەتیی لیژنەکان راپۆرتی ھاوبەش ئامادە  دەکەن و پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی دەکات.

بەپێی ئەو ماوەیەی بۆ لیژنەکان دانراوە رۆژی ٨ی١ی٢٠٢٠ دواوادەی بەردەم لیژەنەکانە بۆ تەواوکردنی راپۆرتی ھاوبەش لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی هەتا ئامادەکارییەکان تەواو ببن و پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەکە بکات.