هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی تازە هەڵبژێردراوی یەکگرتوو بەڕێوە دەچێت

یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی تازە هەڵبژێردراوی یەکگرتوو بەڕێوە دەچێت
یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی تازە هەڵبژێردراوی یەکگرتوو بەڕێوە دەچێت

2020-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو لە دوای کۆنگرە، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا دوو هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کەمێک پێش ئێستا ئەنجوومەنی تازە ھەڵبژێردراوی یەکگرتوو دوای کۆنگرەی هەشتەمی حزبەکەیان، دەستی بە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی کرد.

لە کۆبونەوەکەی یەکگرتوودا چوار ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی و سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو ھەڵدەبژێردرێن.

هاوکات لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆلە بارەی چۆنیەتیی دامەزراندنەوەی تەواوی ئۆرگانەکان و دانانی کەسەکان لە  ئۆرگانەکانی ئەو حزبە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ھەشتەمین کۆنگرەی خۆی لە ٢٨ی مانگی رابردوو بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوە برد.