هەواڵی کوردستان ئێستا

مەراسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەڕێوەدەچێت

مەراسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەڕێوەدەچێت
مەراسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەڕێوەدەچێت

2020-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-           

ئەمڕۆ لەبەغدای پایتەخت رێورەسمی بەڕێکردنی تەرمی قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و کوژراوانی دیکەی بۆردومانەکانی بەرەبەیانی سێی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

رێوڕەسمەکە لە شاری کازمیەوە بەڕێوەدەچێت، پاشان بۆ شاری کەربەلاو دواتریش بۆ پارێزگای نەجەف بەڕێدەکەون، بۆ ئەوەی کوژراوانی حەشدی شەعبی لە گۆڕستانی وادی سەلام بنێژرێن، پاشان تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بەرەو تارانی پایتەخت بەڕێدەکرێن.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارێشاوەی عێراق و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی  ئەبو ولا‌و ئەلولائی، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر بەجیا بەشداریان لە رێو رەسمەکەدا کرد.

لەرێورەسمی بەرێکردنەکەدا هەزاران هاوڵاتی ئێرانی و عێراقی و بەشداریانکردوە، چەندین مانشێتیان لە دژی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەرزکردبوەوە.