English | عربي

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: بە گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا گەشبینم


پەرلەمانتارێکی یەکێتی: بە گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا گەشبینم

2019/10/05 | 12:45

(هەواڵ كوردستان)- "رێککەوتنە سیاسییەکە رێگەخۆشکەرە"

پەرلەمانتارێکی یەکێتی ئاشکرای دەکات رێککەوتنی سیاسی لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق رێگەخۆشکەرە بۆ رێککەوتنەکانی دیکەی ھەردوولا.

 

زیاد جەبار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "گەشبینم بە گفتوگۆکانی ھەولێر بەغدا و دەبێ رێککەوتنی سیاسی بکرێت و ئەمەش رێگەخۆشکەرە بۆ  رێککەوتنەکانی دیکە".

 

 گوتیشی: "بڕیارە سێ لیژنەی پەرلەمانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بێنە ھەرێمی کوردستان تا رێگەچارەی سیاسی و تەکنیکییان بۆ بدۆزرێتەوە"

 

 لەبارەی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق و کاریگەرییان لەسەر گفتوگۆکانی ھەولیر و بەغدا ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "چارەنوسی حکوومەت و پەرلەمان دیار و  روون نییە چی روو دەدات و چاوەڕێی دەرەنجامی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەین".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending