English | عربي

سەرکردەیەکی یەکێتی: بەهۆی ئێران و ئەمریکاوە دۆخەکە تێکنەچێت کۆنگرە لە کاتی خۆیدا دەکەین


سەرکردەیەکی یەکێتی: بەهۆی ئێران و ئەمریکاوە دۆخەکە تێکنەچێت کۆنگرە لە کاتی خۆیدا دەکەین

2019/10/05 | 16:05

(هەواڵ كوردستان)- ”کێ ناڵێت گۆڕانکاریی گەورە ڕوونادات؟“

سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەگەر بەهۆی ئێران و ئەمریکاوە دۆخەکە تێکنەچێت، کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەیان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەن.

 

محەمەد وەتمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەی بڕیاری داوە، لە ٧ی ١٢ی ئەمساڵدا کۆنگرەی چوارەم ببەسترێت.

 

ڕوونیشی کردەوە کە هەرچەندە دوو مانگ بۆ کۆنگرە ماوە، بەڵام ئەوان چاوەڕێ دەکەن بزانن دۆخەکە چی بەسەر دێت، چونکە ”کێ ناڵێت گۆڕانکاریی گەورە ڕوو نادات“.

دەشڵێت: ”یان بەهۆی کێشەکانی ئێران و ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دۆخەکە ئاڵۆز نابێت“.

 

محەمەد وەتمان جەختی کردەوە کە ئەگەر بارودۆخ ئاسایی بێت، ئەوا کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لە کاتی خۆیدا دەکرێت.

 

جەختیشی کردەوە کە هەموو هەوڵەکانیان خستووەتە گەڕ، تاوەکوو لە کاتی خۆیدا کۆنگرە ببەستن و بۆ ئەمەش لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە سەرقاڵی تەواوکردنی کارەکانیەتی.

 

باسکردنی لە دۆخی ناوچەکە لەلایەن سەرکردەکەی یەکێتی لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە بەغدای پایتەختی عێراق و زۆربەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سەری هەڵداوە، بەهۆیەوە تائێستا کوژرانی ٧٣ کەس بە فەرمی ڕاگەیاندراوە، لەگەڵ برینداربوونی زیاتر لە ٢ هەزار کەس.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending