English | عربي

عومەرى سەید عەلى: گۆڕان دیلی دەستی رێكەوتنەكەی نیە لەگەڵ پارتی


عومەرى سەید عەلى: گۆڕان دیلی دەستی رێكەوتنەكەی نیە لەگەڵ پارتی

2019/10/05 | 22:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-عومەرى سەید عەلى، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند،"ئێمە بوینەتە پارسەنگی بەرژەوەندیەکانی خەڵك" و وتیشی،"گۆڕان دیلی دەستی رێكەوتنەكەی نیە لەگەڵ پارتی.بەپێى هەواڵێکى میدیاى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان، عومەرى سەید عەلى، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ لایەنگران و هەڵسوراوانى بزوتنەوەکەى لە چوارقورنە رایگەیاندوە،"بزوتنەوەی گۆڕان نەبوە بە پارسەنگی هیچ لایەك، بەڵكو بوە بە پارسەنگی بەرژەوەندیەکانی خەڵك".لەبارەى رێکەوتنى پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ریگەیاندوە،" داوای به‌شدارییه‌كی فیعلیمان له‌ جومگه‌ هه‌ستیاره‌كانی كابینه‌كه‌دا كردوه‌ و داواكارییه‌كانی گۆران زۆر به‌ئاسانی به‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌وه‌ دیاره"‌.له‌ دو هه‌فته‌ی داهاتودا پۆست و به‌ركه‌وته‌كانی دیكه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پۆسته‌ جیاجیاكاندا پڕده‌كه‌ینه‌وه‌ و كاندیده‌كانی بۆ یه‌كلا ده‌كەینەوە

رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان راشیگەیاند،"له‌ دو هه‌فته‌ی داهاتودا پۆست و به‌ركه‌وته‌كانی دیكه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پۆسته‌ جیاجیاكاندا پڕده‌كه‌ینه‌وه‌ و كاندیده‌كانی بۆ یه‌كلا ده‌كەینەوە"‌.وتوشیەتى،"ئێمه‌ پێمانوایه‌ رێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌ بۆ هه‌مو سێكته‌ره‌كان، هه‌ر بۆیه‌ پێیان وتوین كه‌ ده‌بێت به‌ته‌واوی بێنه‌ حكومه‌ته‌وه‌ و نابێت قاچێكتان له‌ حكومه‌ت و ئه‌وی تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بێت، وه‌كو گۆڕان ئه‌و داواكارییه‌مان په‌سه‌ند كردوه‌ و مه‌رجمان هه‌بوه"‌.

ماوه‌ی ساڵێكمان داناوه‌ بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ماندا و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌هه‌ردولاوه‌

عومەرى سەید عەلى دەربارەى بەردەوامى رێکەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى، رایگەیاند،" ئێمه‌ دیلی ده‌ستی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ نین، ماوه‌ی ساڵێكمان داناوه‌ بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ماندا و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌هه‌ردولاوه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ خه‌ڵك و هه‌مولایه‌ك رونده‌كرێته‌وه‌".دەربارەى ئاڵۆزیەکانى عێراق رایگەیاند،"ره‌وتێك هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت لامه‌ركه‌زییه‌ت وه‌لا بنێت و مه‌ركه‌زییه‌ت دروست بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ مافی خه‌ڵكه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنن‌، كێشه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی له‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و گاز یاسای بۆ ده‌رناكه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending