English | عربي

بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ یەکێتی ڕەت دەکاتەوە


بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ یەکێتی ڕەت دەکاتەوە

2019/10/06 | 12:50

(هەواڵ كوردستان)- پەرلەمانتارێکی گۆڕان: داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵیمان کردووە نەک دوو قۆڵی

بزووتنەوەی گۆڕان ئەوە ڕەت دەکاتەوە بە تەنیا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە و ڕای دەگەیەنێت کە داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵییان کردووە.

 

پاش ئەوەی چەند میدیایەک باسیان لە کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و گۆڕان کرد، رزگار محه‌مه‌د، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان له ‌په‌رله‌مانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، له‌ کۆبوونه‌وه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی لەگەڵ هەڵسووڕاوانی هەولێری گۆڕان، باسی کۆبوونەوەی سێقۆڵی کراوە.

 

ڕوونیشی کردەوە کە گۆڕان ”داوای کۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی ده‌کات و کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێتی له‌ ئارادا نییه‌“.

 

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان نایشارێتەوە کە هەر کەسێک لەگەڵیاندا باس لە چاکسازی بکات، ئەوا دەست دەخەنە نێو دەستییەوە.

دەشڵێت: ”داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی کراوە نەک دووقۆڵی، هیچ کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ یەکێتی لەسەر حیسابی لایەنی دیکە ناکەین“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending