English | عربي

پۆلیسی هەولێر: باوکێك بە دەستی کوڕەکەی کوژرا


پۆلیسی هەولێر: باوکێك بە دەستی کوڕەکەی کوژرا

2019/10/06 | 15:30

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ باوکێك کە کەمئەندامی سەنگەرە "لەلایەن کوڕێکی خۆیەوە کوژراوە".پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر ئاگادارکرانەوە بە بونی روداوێکی کوشتن لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ کە دەکەوێتە سنوری قەزای دەشتی هەولێر، دوای گەیشتنی پۆلیس، دەرکەوت کەوا باوکێك کەمئەندامی سەنگەرە، لەلایەن کوڕێکی خۆی کوژراوە.لەوبارەیەوە مقەدەم کاروان مامند رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و توانیویانە بکوژەکە دەستگیربکەن.باوکەکە لە دایکبوی ساڵی 1973 یە و کەمئەندامی سەنگەرە

 

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، باوکەکە لە دایکبوی ساڵی 1973 ەو کەمئەندامی سەنگەرە، کوڕەکەش لە دایکبوی ساڵی 1992 ەو "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بکوژەکە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا". هۆکاری کوشتنی باوکی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی، گوایە باوکی لە دایکی داوە و هەوڵیداوە بە چەك لەویش بدات

 

بە وتەی بکوژەکە بۆ پۆلیس، "هۆکاری کوشتنی باوکی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی، گوایە باوکی لە دایکی داوە و هەوڵیداوە بە چەك لەویش بدات، بۆیە ئەویش چەکەکەی لێ وەرگرتوە و چەند گولەیەکی لێداوە ".پۆلیس رونیکردوەتەوە، دوای ئەنجامدانی رێکاری یاسایی، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و وتەی تۆمەتبار وەرگیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending