English | عربي

ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر بەرزبوەوە


ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر بەرزبوەوە

2019/10/07 | 13:05

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-پۆلیسی عێراق رایگەیاند، بەهۆی شەڕوپێکدادنەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانەوە ئێوارەی دوێنێ 15 کەس لە ناوچەی مەدینە سەدر لە بەغدا کوژراون بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون گەیشتە 110 کەس.پۆلیسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، سوپا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە گەڕەک و کۆڵانەکانی ناوچەی مەدینە سەدر کشاوەتەوە و دۆسیەی ئەمنی رادەستی پۆلیس کراوە، ئەوەش بە ئامانجی "هێورکردنەوەی دۆخی ناڕەزاییەکان".هەروەها لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەیزرانی عێراق باسیان لە دۆخی عێراق کرد و بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەکەی عەبدولمەهدی باسی لەوەکردوە، دوای لابردنی قەدەغە هاتوچۆ دۆخی ژیان ئاسایی بوەتەوە و حکومەت توانای گەڕانەوەی ئارامی بۆ وڵات هەیە.ئەمڕۆش تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی عێراق لێپرسینەوە لە ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان دەکەن ئەگەر بەشێوازێکی هەڵە مامەڵە لەگەڵ ناڕەزاییەکاندا بکەن، وەزارەتی ناوخۆش دەنگۆی تەقەکردنی راستەوخۆی بە روی خۆپیشاندراندا رەتکردەوە.لە یەکی ئەم مانگەوە به‌غدا و شاره‌كانی باشوری عێراق بونه‌ته‌ گۆڕه‌پانی زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان كه‌ به‌ هۆی "گه‌نده‌ڵی، بێكاریی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری گشتی" ئه‌نجام ده‌درێن و تا ئێستا زیاتر لە 110 کەس کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار و 107 کەسی دیکەش برینداربون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending