English | عربي

یەکێتی ئەوروپا هۆشداری لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا دەدات


یەکێتی ئەوروپا هۆشداری لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا دەدات

2019/10/07 | 16:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-        یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەدات لەبارەی هەر هێرشێکی سەربازی، کە لەلایەن تورکیاوە لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامبدرێت، ئەوەش دوابەدوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا.بەپێی هەواڵێکی روسیا تودەی، "ئەمڕۆ دوشەممە وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەژیر روناکی لێدوانەکانی بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و تورکیا، دەبێت دڵنیابینەوە تورکیا بە سەرچاوەیەکی مەترسی سەیربکەین لەئێستادا، یەکێتی ئەوروپا هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی سەربازی لەسوریادا نەبوە".ئەم بەیاننامەیەی یەکێتی ئەوروپا، لە دوای لێدوانەکانەی ئەمڕۆی  بەرپرسەکانی تورکیا دێت، کە تیایدا ئاماژەیان بەوەکردوە، چاوەڕوانی کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.هاوکات کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاندوە، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەباکوری سوریا دەستپێدەکات، ئەمریکا نە هاوکاری ئەو پڕۆسەیە دەبێت و نەڕێگریشی لێدەکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending