English | عربي

پشکنین بۆ خواردنگاکانی قوتابخانەکان ده‌كرێت


پشکنین بۆ خواردنگاکانی قوتابخانەکان ده‌كرێت

2019/10/07 | 20:35

(هەواڵ كوردستان)- دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی نوێ ی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بۆ سەلامەتی منداڵان لە خواردنگەی قوتابخانەکان.

ئەمڕۆ 10/7 لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون سەردانی بەشێک لە خواردنگەی خوێندنگاو دایەنگەو باخچەی ساوایانیان کرد.

د.هەورامان نەسرەدین سەرپەرشتیاری لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاند: ئامانج لە بەدواداچون و پشکنینەکانمان سەلامەتی و بوونی تەندروستییەکی باشە بۆ خوێندکاران و منداڵانی شاری سلێمانی، دڵنیابوون لەو خۆراکانەی پێیان دەدرێت وەک لیژنە ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادەدەکەین و دوای ئەنجامی کۆتایی بەپێی سەرپێچییەکان و پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان سزایی ئەو شوێنانە دەدرێت، کە پابەندی رێنمایەکان نین.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending