مزگه‌وته‌كان به‌كۆمه‌ڵێك مه‌رج له هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێنه‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
ئازاد تۆفیق سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه له باره‌ی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان كۆبوونه‌وه و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد و ڕایگه‌یاند،مزگه‌وته‌كان به كۆمه‌ڵێك مه‌رج ده‌كرێنه‌وه
مه‌رجه‌كان:
1- مزگه‌وته‌كان ته‌نیا له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان و وتاری هه‌ینی كراوه‌ده‌بن.
2- نوێژخوێنان پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆ پارێزیه‌كان بن، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌یرایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف دیاریده‌كریت.
3- هه‌ر مزگه‌وتێك توانای جیبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی نه‌بوو، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و بچوكی مزگه‌وته‌كه، داوا له ملامۆستایان و وتاربێژه به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌و مزگه‌وتانه به‌له‌به‌ر سه‌لامه‌تی نوێژخوێنان به‌داخراوی بمێننه‌وه تا دڵنیبوون له توانای جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان.
4- داوا له به‌ڕێزان مامۆستایلان و وتاربێژان و ده‌كه‌ین ڕێنمایی بده‌ن به :
أ- به‌ساڵا چوان
ب- ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی نه‌خۆشن یان نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه
ج-منداڵان
..
5- جگه له شوێنی نوێژكردن سه‌رجه‌م شوێنه‌كانهی تر به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه
6- سه‌باره‌ت به‌نوێژی جه‌ژن ، ئه‌وا پێش جه‌ژن بڕیاری گونجاو له‌وباره‌یه‌وه ده‌درینت
داوا له مامۆستا و وتاربێژه به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین ڕۆژانه و له‌كاتی وتار وئامۆژكاریه‌كانیان ، هاولاتیان ڕێنمایی بكه‌ن به پابه‌ندبوون به ڕێكاره خۆپارێزیه‌كان و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی و مرۆیی و نیشتیمانی .