English | عربي

ئاڵائەحــــــــمەد: تاکە دۆست شاخەکان بووە و ئەبێت


ئاڵائەحــــــــمەد: تاکە دۆست شاخەکان بووە و ئەبێت

2019/10/08 | 08:35

(هەواڵ كوردستان)- نەتەوەی کورد بە درێژایی مێژوو و تا ئێستاشی لەسەر بێت نەتەوەیەکی ئاشتیخواز و هەوڵدەربووە بۆ خۆی و ئەوەی موڵکی بووە.

کورد هەر لە چوار پارچەکردنییەوە بە هەموو شێوازەکانی خەباتەوە بەردەوام بووە لە پێناو بەدەستهێنانەوەی ئەوەی لێی زەوتکراوە.

لەپاڵ خەبات و هەوڵە نەتەوەییەکان،هەمیشە لەلایەن دەوڵەتانی درواسێ و داگیرکەر و زلهێزەکانی کاریگەر لە ناوچەکە،کورد بەکارهێنراو و سووتەمەنی بووە،ئەوەی بەخۆیان نەکراوە و یاخود نەیانویستووە بیکەن بە کوردیان کردووە.

هیچ کام لە دەوڵەتانی جیهان بەڕاستی دۆستی کورد نەبووە و پشتیوانی کورد نەبوون بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکانی،بگرە لە بەرامبەر هەر هێرش و داگیرکاری و زوڵم و زۆرێکیش بەرامبەریان بێهەڵوێست بوون و بێدەنگییان هەڵبژاردووە،کە ئەمە بەدەر لە دیوە نەتەوەییەکە (ئەو مافە مرۆڤەیە کە خۆیان بە خاوەن و بەدیهێنەری ئەزانن).

دەوڵەتانی خاوەن ئابوری و هێز و گرنگتر لەوانیش “چەک”،شەڕی تیرۆر ئەکەنە بیانوویەک بۆ باڵادەست بوونیان لە هەر ناوچەیەک کە بیانەوێت،بەمەش هەم ئابورییەکان پێی بەهێز ئەبێت هەم هێز و دەسەڵاتیان لەو ناوچەیە زۆر ئەبێت وە هەروەها لەڕوویەکیترەوە باشترین جۆری بازرگانییە بەو چەک و بیانوانەی هەیانە…چۆنیان بوێت مامەڵە بە جیهانەوە ئەکەن.

کورد بەردەوام باجی کوردبوونی پێدراوە،بە بۆچوونی ئەوان کورد تەنها ئەبێت نۆکەر و شەڕکەرییان بێت و بۆی نییە باسی ماف و نەتەوە و نیشتیمان بکات.

شتێکی تازە نییە ئەگەر پشت کرابێتە کورد،هەموو کات شەڕەکە بە کورد کراوە و دواتر پێیان ڕەوا نەبینیووە بەرگری لە بوونیەتی خۆشی بکات.

ئێستا و دوای ئەو هەموو بەرخودان و قوربانییەی کورد و پشت تێکردنی لە لایەن ئەمریکا و چۆڵکردنی مەیدانەکە بۆ تورکیا لە بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان،ناپاکییە بەرامبەر ئەو خەبات و قوربانییەی کورد بۆ جیهانی دا.

ڕێگەدان بە تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و مامەڵە کردن بە ڕۆژئاواوە بە ویستی …








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending