English | عربي

هێڵی ئاسمانی قەتەری :لەسلێمانى لایتی لیزەر دەگیرێتە فڕۆکەکانمان


هێڵی ئاسمانی قەتەری :لەسلێمانى لایتی لیزەر دەگیرێتە فڕۆکەکانمان

2019/10/08 | 08:55

(هەواڵ كوردستان)- هێڵی ئاسمانی قەتەری ڕایگەیاند،کە چەند جارێک لەکاتی گەشتی فڕۆکەکانیان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن چەندکەسێکەوە لایتی لیزەر گیراوەتە فڕۆکەکانیان.

لە ئاگاداری نامه‌یه‌کدا هێڵی ئاسمانی قەتەری کە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ناردوە ڕایگەیاندوە: کە چەند جارێک لەکاتی گەشتی فڕۆکەکانیان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن چەندکەسێکەوە لایتی لیزەر گیراوەتە فڕۆکەکانیان و ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانیشمان لەو دیاردە ئاگادار کردوەتە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی: به‌داخه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه‌ دیارده‌یه‌کینادروست ده‌بینرێت که‌ ئاڕاسته‌کردنی تیشکی لێزه‌ره‌ له‌و فڕۆکانه‌ی که‌ ده‌گه‌نه‌ ئاسمانی سلێمانی، که‌ بێگومان ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆکه‌وانی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئه‌و هێڵه‌ ئاسمانیانه‌ی که‌ گه‌شته‌کانیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئەنجام دەدەن ‌، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ کە ئه‌مڕۆ ٢٠١٩/١٠/٧ هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ری له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌کدا که‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناردووه‌ سکاڵای ئه‌و دیارده‌یان خستۆتەڕوو ‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاسایشی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانی ده‌ستپێکردوه‌ له‌ ڕێگه‌ی تیمه تایبه‌ته‌کانی به‌ هێلیکۆپته‌ر و مه‌فره‌کانی تری بۆ گەڕان بەدوایی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌ڵده‌ستن به‌و کاره نابەجێیانە‌ و ده‌ستگیرکردنیان به‌پێ ی یاسا و لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت تووشی تووندترین سزا دەبن .

بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending