English | عربي

چه‌ند یه‌که‌یه‌کی‌ سوپای‌ تورکیا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی‌ حه‌ڵه‌ب به‌ڕێکه‌وتن


چه‌ند یه‌که‌یه‌کی‌ سوپای‌ تورکیا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی‌ حه‌ڵه‌ب به‌ڕێکه‌وتن

2019/10/08 | 09:05

(هەواڵ كوردستان)- سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی‌ سوریا رایانگه‌یاند که‌ چه‌ند یه‌که‌یه‌کی‌ سوپای‌ تورکیا به‌ره‌و شاری‌ منبج له‌ ریفی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ حه‌ڵه‌ب به‌ڕێکه‌وتن.

سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی‌ سوریا به‌ ئاژانسی‌ روسیان ڕاگەیاندوەى: شه‌وی‌ رابردوو یه‌که‌ سه‌ربازییه‌کانی‌ تورکیا به‌ره‌و شاری‌ منبج ده‌ستیان به‌ جوڵه‌ کردووه‌کە هێزه‌کان پێکهاتوون له‌ کاروانێکی‌ تانک و ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ربازی‌ تورکیا و به‌ره‌و ده‌روازه‌ی‌ شاری‌ جه‌رابلوس له‌ باکووری‌ سوریا رۆشتوون که‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ تورکیا و چه‌کداره‌ هاوپه‌یمانه‌کانی‌ سوپای‌ سوریای‌ ئازاددایه‌.

ئه‌م جموجوڵه‌ی‌ سوپای‌ تورکیا دوای‌ ئه‌وه‌ دێت که‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌کان رایانگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی‌ تورکیا بۆردوومانی‌ بنکه‌یه‌کی‌ هێزه‌کانی‌ سوریای‌ دیموکراتیان له‌ پارێزگای‌ حه‌سه‌که‌ کردووه‌.

پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری‌ تورکیا رایگه‌یاندبوو، که‌ وڵاته‌که‌ی‌ سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجدامدانی‌ هێرشێکی‌ سه‌ربازی‌ بۆسه‌ر ناوچه‌کانی‌ باکووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا بۆ پاککردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌که‌ له‌ یه‌کینه‌کانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل که‌ پێیوایه‌ رێکخراوی‌ تیرۆریستین و سه‌ر به‌ پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستانن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending