هەواڵی کوردستان ئێستا

د. بێوار خنسی: نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵکشاندا ده‌بێت

د. بێوار خنسی: نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵکشاندا ده‌بێت
د. بێوار خنسی: نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵکشاندا ده‌بێت

2020-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info- شاره‌زایەکی بواری نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان گوتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسیی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتن، ته‌واو نییه‌، بۆیه‌ نرخی نه‌وت به‌رز بووەته‌وه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، نرخی نه‌وت 70 دۆلار و بگره‌ زیاتریش تێپه‌ڕێنێت.

د. بێوار خنسی، شاره‌زای بواری نه‌وت و غاز و ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ كاروباری وزه‌، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، بەتایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كار له‌سه‌ر پرسی نه‌وت ده‌كه‌ن، زۆر شاره‌زان و ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن گه‌وره‌ی ده‌كه‌ن و وا ده‌كەن نرخی نه‌وت به‌رز بێته‌وه،‌ به‌تایبه‌ت ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی عێراق و هێرشكردن بۆ سه‌ر كێڵگه‌كانی نه‌وتی عێراق و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت و، ئەوەی کە یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌ك ملیۆن و200هه‌زار به‌رمیل كه‌م بووەتەوە و‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزتر بچێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌بێت و نرخی نه‌وت له‌70 دۆلار و بگره‌ زیاتریش ده‌بێت، چونكه‌ ڕۆژانه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆژانه‌ زیاتر له ‌17ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت.

خنسی باسی له‌وه‌ش كرد: '‌ئێستا له ‌زۆرینه‌ی وڵاتانی‌ به‌رمهێنه‌ری نه‌وت كێشه‌ی سیاسی هه‌یه‌ و دۆخیان جێگیر نییه‌، وه‌كو عێراق و لیبیا و جه‌زائیر و باشووری ئه‌فریقیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ و له ‌زیاتر له ‌10 وڵات خۆپێشاندان هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی مانگێك دۆخه‌كه‌ به‌و خراپییه‌ بمینێته‌وه،‌ نرخه‌كه‌ زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر ڕووداوێك ڕوو بدات كه‌ ببێته‌ هۆی دواكه‌وتنی هەناردەکردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌، نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌."

بڵند ئیبراهیم