English | عربي

ئەمڕۆ وەفدەکەى هەرێمى کوردستان سەردانی بەغدا دەکات


ئەمڕۆ وەفدەکەى هەرێمى کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

2019/10/08 | 09:35

(هەواڵ كوردستان)- ئەمڕۆ سێشەممە 8-10-2019، وەفدێکى ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووانی کوردستان و عێراق، سەردانی بەغدا دەکات.

وەفدەکەى ھەرێمی کوردستان لە سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک دێت و لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق و دەستەی گشتی ئاماری عێراق، کۆ دەبێتەوە.

ئەم سەردان و کۆبوونەوانە، دەبێتە چوارەمین کۆبوونەوەی ھەولێر و بەغدا، کە ئەمساڵ لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان ئەنجامیان داوە، کە بڕیارە سەرژمێرییەکە لە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێ.

جێگەى باسە ،لە کۆبوونەوەکاندا، ھەردوولا گفتوگۆ لە بارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی سەرژمێری، فۆرم و بودجە و لایەنە تەکنیکییەکانی سەرژمێرییەکە دەکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending