English | عربي

هیلاری کلینتۆن:ترەمپ پشتی سەرکردە زۆردارەکانی تورکیا و ڕووسیای گرتووە


هیلاری کلینتۆن:ترەمپ پشتی سەرکردە زۆردارەکانی تورکیا و ڕووسیای گرتووە

2019/10/08 | 09:45

(هەواڵ كوردستان)- دوای ئەوەی لە زنجیرە توویتێکیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی دابە ڕێگەدانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا بە توندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە.

ترەمپ لە توویتێکی ڕایگەیاند:کوردەکان لەگەڵ ئێمە جەنگان، بەڵام ئێمەش پارە و چەکی زۆرمان پێدان، من ماوەی سێ ساڵی جەنگی نێوان تورک و کوردم وەستاندووە، بەڵام لەو کارە ئیتر ئێمە دەێینە دەرەوە،لەبەرامبەردا هیلاری کلینتۆن لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بە توندی ئەو بڕیارەی ترەمپ ڕەتکردووەتەوە .

نووسیویەتی”سەرۆک ترەمپ پشتی سەرکردە زۆردارەکانی تورکیا و ڕووسیای گرتووە لە بەرامبەر هاوپەیمانە دڵسۆزەکانمان و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، بڕیارەکەی ترەمپ خیانەتێکی قێزەوونە بەرامبەر کوردەکان و بەرامبەر سوێندە یاسایەکەی خۆیشی”.

جێگەى باسە ،پێدانە لەلایەن خۆیەوە کۆشکی سپی بە فەرمی ئاشکرای کردووە کە لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەکێشنەوە و تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەر ڕۆژهەڵات دەست پێدەکات و ئەوان لەو شەڕەدا بێلایەن دەبن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending