English | عربي

سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی: لە چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێکه‌وتنی کۆنکرێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌کرێت


سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی: لە چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێکه‌وتنی کۆنکرێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌کرێت

2019/10/08 | 12:05

(هەواڵ كوردستان)-  

سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامدانی ”ڕێککەوتنی کۆنکرێتی“ لەگەڵ بەغدا لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕاگەیاند.

 

‌د.

ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکی فراکسۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پرسی نه‌وت و بودجه‌ پێویستی به‌رێککه‌وتنه‌ و ئەوانیش له ‌به‌غدا پێشوازی له‌ هەر رێککه‌وتنێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەمبارەیەوە دەکەن و پشتیوانیشی لێ دەکەن.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە گفتوگۆکاندا ”پیشکه‌وتن هه‌یه‌ و گەیشتوونەتە چاره‌سه‌ر“.

 

ڤیان سەبری جەختی کردەوە: ”لەم ماوه‌یه‌ رێککه‌وتنی کۆنکرێتی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژۆ ده‌کرێت“.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لەم ماوەیەدا چەندان شاند لە نێوان هەولێر و بەغدا هاتن و چوون و بڕیاریشە گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەردەوام بن.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending