English | عربي

یەکێتی ئەوروپا داوا لەجۆنسۆن دەکات واز لەتۆمەتبارکردنیان بهێنێت


یەکێتی ئەوروپا داوا لەجۆنسۆن دەکات واز لەتۆمەتبارکردنیان بهێنێت

2019/10/08 | 17:30

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان -      لەپرسی دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپادا، یەکێتییەکە بریتانیای بە ئەنجامدەری یاریەکی بێ مانا لەقەڵەمدا، پاش ئەوەی بەرپرسێکی باڵای بریتانیا رایگەیاند، پێشنیارە نۆێیەکەی سەرۆک وەزیران، لە بنەرەتدا نەگونجاو دەبێت، بەهۆی ئەوەی راوێژکاری ئەڵمانیا داواکاری نەگونجاوی پێشکەشکردوە.بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە بەرپرسێکی باڵای داونستریت ئاماژەی بەوەدا " هەریەک لەبۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری سیاسی ئەڵمانیا دەربارەی پێشنیارەکەی بریتانیا بۆ دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا گفتوگۆیانکرد ".ئەگەر هەڵوێستی مێرکڵ دەربارەی باجە گومرکییەکانی ئیرلەندای باکور هەمان هەڵوێستی یەکێتییەکە بێت، ئەوا گەیشتن بەڕێکەوتن لەگەڵیاندا ئەستەم دەبێتئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەڵوێستی مێرکڵ دەربارەی باجە گومرکییەکانی ئیرلەندای باکور هەمان هەڵوێستی یەکێتییەکە بێت، ئەوا گەیشتن بەڕێکەوتن لەگەڵیاندا ئەستەم دەبێت.تەنها 23 رۆژی ماوە بۆ ماوەی کۆتای دەرچونی بریتایا لەیەکێتی ئەوروپا، هێشتا داهاتوی ئەو وڵاتە رون نییە، ئایا دەتوانێت جیا ببێتەوە یاخو نا، بەڵام هەریەک لەبرۆکسڵ و لەندەن لەهەوڵی تەواوەتیدان بۆ خۆلادان لەدواخستنی ماوەی کۆتایی یان دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن.دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لەهەژماری تایبەتی خۆیدا لەتویتەر بە جۆنسۆنی رایگەیاند، ئەو یارەی کە ئەنجامی دەدەیت داهاتوی یەکێتی ئەوروپا و بریتانیا، هەروەها بەرژەوەندی و ئاسایشی گەلی ئەوروپاشی لەسەر بەندە " تۆ ناتەوێت بگەینە رێکەوتن، ناتەوێت داوای درێژکردنەوەی ماوەیەکی دیکە بکەیت، نە دەتەوێت ڕەتیشی بکەیتەوە، کەواتە چیت دەوێ ".دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن، لەوانە ببێتە هۆی تێکشکانی بریتانیا و گەشەسەندنی ئابوری جیهان و هەروەها داهاتوی یەکێتی ئەوروپاش دەکاتە مەترسییەوە کە لەدوای جەنگی دوەمی جیهانییەوە دروست بوە.مێرکڵ پێشتر رایگەیاندبو، بۆ ئەوەی رێکەتن واژۆ بکرێت، پێویستە ئێرلەندای باکور لەیەکێتی باجی ئەوروپادا بمێنێتەوە، بۆ هەتا هەتایە سەر بەیەکێتی ئەوروپا بێت.جۆنسۆن رەخنەی لەئێرلەندای باکور و یەکێتی ئەوروپا گرت و بە هەڵدان بۆ دەستبەسەراگرتنی خاکی بریتانیا لەچوارچێوەی یەکێتی باجی ئەوروپا تۆمەتباریکردن، بەڵام ئۆپۆزیسۆنەکانی لەم بارەیەوە وتویانە، جۆنسۆن دەیەوێت بە هۆکاری شکستەکەی خۆی تۆمەتباریان بکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending