English | عربي

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوەو دوو تەوەر تاووتوێ‌ دەكات


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوەو دوو تەوەر تاووتوێ‌ دەكات

2019/10/09 | 13:25

(هەواڵ كوردستان)- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەكات.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر، یەكەمیان گفتوگۆكردن لەبارەی رەوشی سیاسی عێراق و سوریا و پێشهاتەكان و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان و ئامادەكارییەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێك كە لە دەرەنجامی گۆڕانكاریی ناوچەكە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارە، دووەمیش چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تاووتوێ‌ دەكرێن وەك دانانی میكانیزمی پێویست بۆ زامنكردنی دەستەبەری كرێكاران و پێدانی پارەی بەشدارییەكانی كرێكاران.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending