English | عربي

روسیا: داوا دەکەین کێشەکانی باکوری سوریا بە گفتوگۆ چارەسەربکرێن


روسیا: داوا دەکەین کێشەکانی باکوری سوریا بە گفتوگۆ چارەسەربکرێن

2019/10/09 | 13:25

(هەواڵ كوردستان)- وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا داوایكرد كێشه‌ی‌ باكووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا له‌ڕێی‌ وتووێژی‌ ئه‌نقه‌ره‌، دیمه‌شق و كورده‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2019 سێرگی‌ لاڤرۆف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا وتی‌: “پێویسته‌ كێشه‌كانی‌ سوریا له‌ڕێی‌ وتووێژی‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتی‌ ناوه‌ندی‌ له‌ دیمه‌شق و نوێنه‌رانی‌ كورد كه‌ دانیشتوانی‌ ره‌سه‌نی‌ ئه‌و خاكه‌ن، چاره‌سه‌ر بكرێت”.

پێشتر روسیا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌نجامدانی‌ له‌شكركێشی‌ توركیا بۆ باكووری‌ سوریا هیوای‌ خواست كه‌ له‌ هه‌موو بارودۆخێكدا توركیا پابه‌ندبێت به‌ پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ سوریاوه‌.

جه‌ختیشی‌ له‌ گرنگی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌ر كارێك كرده‌وه‌ كه‌ ببێته‌هۆی‌ ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئاشتیانه‌ له‌ سوریا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending