English | عربي

ئیداره‌ی خۆجێیی كورد له‌سوریا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


ئیداره‌ی خۆجێیی كورد له‌سوریا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

2019/10/09 | 17:25

(هەواڵ كوردستان)- ئیداره‌ی خۆجێیی كورد له‌ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا پێشوازیی له‌ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وی‌ ڕووسیا كرد بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق.

  ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی خۆجێیی كورد له‌ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و ڕایگه‌یاند كه‌ كورد هه‌میشه‌ پێی وابووه‌ چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی بۆ قه‌یرانی سوریا به‌ گفتوگۆی نێوان سوریه‌كان خۆیان ده‌كرێت وكورد كاری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و گفتوگۆیه‌ كردووه‌ و زۆرجاریش له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ بره‌ودان به‌و گفتوگۆیانه‌ كۆبۆته‌وه‌ و نه‌خشه‌ڕێكای چاره‌سه‌ریشی پێشكه‌ش كردووه‌.

ئیداره‌ی خۆجێیی كورد له‌ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا لێدوانه‌كانی سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاشی به‌ ئیجابی له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كورد چاوی له‌ ڕۆڵی سوریا بڕیووه‌ بۆ گه‌یشته‌ به‌ ده‌رئه‌نجامێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی سوریا بێت.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا كوردانی سوریا جه‌ختیانكردۆته‌وه‌ كه‌ نایانه‌وێت ئه‌وه‌ی له‌ عه‌فرین ڕوویدا دووباره‌ ببێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ ئامانجكردنی عه‌فرین، به‌ ئامانجكردنی هه‌موو گه‌لی سوریا بووه‌ و دووباره‌بوونه‌وه‌شی مه‌ترسیی بۆسه‌ر هه‌موو گه‌لی سوریا ده‌بێت به‌بێ جیاوازی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending